٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مووچەی 4 مانگی دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مووچەی 4 مانگیان بەسەر 1250 منداڵی بێباوك (ئازیز)ـدا دابەش كرد، لە ئێستایشدا مووچەی 4978 منداڵی بێباوك دابەش دەكات.


ئەمڕۆ پڕۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی دابەشكردنی مووچەی منداڵانی بێباوك لە هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری لەگەڵ دەوڵەمەند و خێرومەندانی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر و دەوروبەری هەستان بە دابەشكردنی مووچەی 4 مانگ بەسەر 1250 منداڵی بێباوك (ئازیز)ـدا كە بۆ هەر منداڵێك بڕی (200$) تەرخان كراوە.

هاوكات بۆ ئاسانكاریكردنی زیاتری منداڵانی بێباوك، تیمی پڕۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی هەریەكە لە شارەكانی كۆیە، سۆران و بلێ دەكات و مووچە بەسەر ئازیزاندا دابەش دەكات.


سەبارەت بە چۆنیەتیی دابەشكردنی مووچەی منداڵانی بێباوك، جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (مووسا ئەحمەد) رایگەیاند، "پڕۆژەی چاودێریی ئازیزان بە دوو قۆناخ مووچە بەسەر منداڵانی بێباوكدا دابەش دەكات، قۆناخێكیان تایبەتە بەو یارمەتیانەی لەلایەن وڵاتی ئیماراتەوە دابین دەكرێت و ئێمەیش بە ئەمانەتەوە بەسەر منداڵانی بێباوكدا دابەشی دەكەین، قۆناخی دووەمیشیان پێی دەڵێن قۆناخی كوردستان، كە بە هاوكاریی كەسایەتی و دەوڵەمەندان و خاوەنكاران لە هەرێمی كوردستان ئەو قۆناخە بەڕێوە دەچێت و لە ئێستادا مووچەی 4978 منداڵی بێباوكدابەش دەكات و تیمەكانمان بەردەوامن و دەچنە شار و شارۆچكەكانی دیكە بۆ ئەوەی بە زووترین كات یارمەتییەكان بگەیەنرێنە دەست منداڵانی بێباوك لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا".
 

هەواڵی پەیوەندیدار