مووسڵ..سەرۆكی زانكۆ و بەڕێوەبەری پەروەردە كوژران

موسڵ-kdp.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) رایگەیاند كە، لە ئاكامی بۆردوومانی فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، بەرێوبەری پەروەردە و سەرۆكی زانكۆی مووسڵ كوژران..زانیاری دیكەیشی راگەیاند كە تیرۆریستان چوونەتە نێو قوتابخانەكانی مووسڵ، تا باوەڕ بە قوتابیان بهێنن پێوەندی بە ریزكانیانەوە بكەن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بەKdp.info-ی راگەیاند، لەئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەڕێوبەری پەروەردەی مووسڵ بە ناوی (زوئەلقەرنەین) و سەرۆكی زانكۆی مووسڵ بەناوی (د.خالید محەمەد) كوژراون، كە هەردووكیان لەلایەن تیرۆریستانی داعش خرابوونە ئەو دوو پۆستەوە.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، داعش تیرۆریستانی رەوانەی قوتابخانەكانی ناوەندی كردووە، تا باوەڕ بە قوتابیان بهێنێت بچنە ریزەكانیانەوە.
ئاماژەیشی كرد كە، ئەمڕۆ لەلایەن چەكدارانی كەتیبەكانی مووسڵ سەركردەیەكی داعش بە ناوی (سعود فەیسل ئەلجبوری) لەگەڵ دوو لەپاسەوانەكانی لەسەر رێگەی نێوان مووسڵ _بەغداد كوژراون.
ئەو بەرپرسەی پارتی راشیگەیاند، ئەم شەو دوو تیرۆریستی داعش كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپتیما رەنگی سپیان پێبوو لەلایەن چەكدارانی كەتیبەكانی مووسڵ لە سەر رێگەی موسڵ_بەرتڵە لەنزیك گوندی مەوفەقییە كوژران.
بڵند ئیبراهیم




