٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ترسی لێنیشتووه ‌و ماڵ به‌ ماڵی مووسڵ ده‌گه‌ڕێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) رایگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش له‌ نێو شاری مووسڵ، ترسیان لێنیشتووه‌ و له‌ ئێستادا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پشكنینی ماڵه‌كان و به‌زۆر گه‌نجان ده‌خه‌نه‌ ریزه‌كانیانه‌وه‌. زانیاریشی دا كه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ش تیرۆریست كوژراون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە Kdp.info-ی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ ده‌ستیانكردووه‌ به‌پشكنینی ماڵه‌كان و بەزۆر گەنجەکان دەخه‌نه‌ ریزەکانیانه‌وه‌، ئەمەیش دوای ئەوەی زانیان کە ھێزێک ئامادەکراوە بۆ رزگارکردنی مووسڵ، چونکە ترسێکی زۆریان لێ نیشتووە.

(عیسمەت رەجەب ) گوتیشی، دوای کوژرانی والی مووسڵ بەناوی(رەزوان ئەبولەیس) داعش (حەسەن سەعدی جبوری) وەک والی نوێی مووسڵ دەست نیشانکردووه‌.

رونیشی کردەوە، تیرۆریستانی داعش 10ئەفسەری باڵای پۆلیسی مووسڵی لە ناحیەی حەمام عەلیل لە باشوری مووسڵ دەست گیرکردووە.

ئەوبەرپرسەی پارتی زیاتر گوتی، لە ناوچەی مەجموعە لە نزیک نەخۆشخانەی ئەسیر لە ئاكامی بۆردوومانکردنی مۆڵگەکانی داعش لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان شەش تیرۆریست کوژران.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار