خۆراك و پێداویستیی منداڵان بەسەر 600 خێزانی پەنابەری كەمپی هەرشەمدا دابەش كرا

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لە شاری هەولێر و لە كەمپی هەرشەم كە تایبەتە بە ئاوارەی شاری مووسڵ، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كەلوپەل و پێداویستی و خۆراكی بەسەر 600 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد.
رۆژی 7/12/2014 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی شاری مووسڵ لە كەمپی هەرشەم, لە دوو هەڵمەتدا هاوكاریی و پێداویستییان بەسەر 600 خێزانی پەنابەری شاری مووسڵ دابەش كرد، هاوكارییەكانیش بریتی بوون لە دابەشكردنی 600 كارتۆن خۆراكی وشك لەگەڵ دابەشكردنی 150 كارتۆن پێداویستیی منداڵان لەگەڵ دابەشكردنی 600 سێت ئاوی خواردنەوە.
لە لایەكی دیكەوە و لە هەڵمەتێكدا تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی دروستكردنی نان، هەستا بە دابەشكردنی 300 جێ ئارد بەسەر 300 خێزانی پەنابەری كەمپی هەرشەمدا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
