٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سی ئێن ئێن: هێرشەکە لەو سایلۆیەوە بەرپا کراوە کە خاکی تورکیایە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژاوای کوردستان-KDP.info-  ڕۆژی شەممە، تیرۆریستانی داعش، لەو سنوورە فەرمییەی نێوان تورکیا و سووریاوە، هێرشێکی کتوپڕیان بەرپا کرد، کە تێیدا ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراو و دەیان تیرۆریستی داعش بەشدار بوون.

ڕایپۆرتەرەکەی سی ئێن ئێن دەڵێت: "دەڵێن تیرۆریستان لە پشتەوەی سایلۆکەوە تەقەیان دەکرد کە لە نێو خاکی تورکیادایە، بەڵام تورکیا ڕەتی دەکاتەوە، کە هەر لەم سنوورە هێرشەکەی تیرۆریستان تێک شکێندرا."

ئەو ڕوونی دەکاتەوە، "لە پشتەوەی من سایلۆی دانەوێڵە هەیە، کە تیرۆریستانی داعش لێیەوە هێرشەکەیان بەرپا کردووە، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەو ئاڵایەی کە پێشتر بەسەر ئەو سایلۆیەوە دەبینرا، ئێستا دیار ناکەوێ!"

ئەو پەیامنێرەی سی ئێن ئێن هەروەها دەڵێ، "شەڕڤانان ئێستا جێی خۆیان لەو شوێنە قایمتر دەکەن، نەبادا جارێکی دی هەر لەوێ هێرشیان بکرێتەوە سەر، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە بە چاوی دوژمن لە تورکیا دەڕوانن.. شەڕڤانێک پێی گوتم: ئێرە وڵاتی ئێمەیە و داعش لیرە چ دەکات؟ تورکیا ڕێ بە تیرۆریستان دەدات لێرەوە تێپەڕن و چەکیان دەداتێ."

ڕۆژی شەممە 29/11/2014، تیرۆریستانی داعش، بە ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراوەوە کە، پەیامنێری سی ئێن ئێن دەڵێ، بەپێی پاشماوەکە بێ، ئەمە ئۆتۆمبێل نییە و تانک بووە تەقێنراوەتەوە، چونکە لە زنجیرەکەیەوە دیارە و لە کاتی هێرشەکەیشدا نەتوانراوە بوەستێنرێ، شەڕێکی سەخت لە نێوان ئەو دەیان تیرۆریستەی پاش هێرشەکە خۆکوژییە هەێرشیان برد و شەڕڤانان بە پشتیوانیی پشێمەرگە بەرپا بوو، بەڵام دواجار تیرۆریستان تێک شکێندران.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار