٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕی مەزهەبی روو لە زیادبوونە و عەرەبێكی دیكە تیرۆر كرا

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  لە لایەن چەكدارانی نەناسراوە لە شارۆچكەی خورماتوو، هاووڵاتییەكی بەرەگەز عەرەب كە پاسەوانی عەلوەی خورماتووە كوژرا. بە گوتەی سەرچاوەیەكیش شەڕی مەزهەبی روو لە زیادبوونە و رۆژانە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێت.
بەرێوەبەری ئاساییشی خورماتوو (فارووق ئەحمەد) بە kdp.infoی راگەیاند، ئەمرۆ لە بەردەم عەلوەی شارۆچكەی خورماتوو، پاسەوانێكی عەلوەكە بە ناوی (ستار عەباس) تیرۆر كرا كە بە رەگەز عەرەبی سوننەیە.
رائید (فارووق) گوتیشی، "بەپێی زانیارییەكان، ئەو كردەوە تیرۆریستییە، بەهۆی شەڕی مەزهەبییەوە ئەنجام دراوە، گومان دەكرێت چەكدارە شیعەكان بەو تاوانە هەستابن، چونكە لەوەتەی هاتوونەتە ناچەكەوە كردەوە تیرۆریستییەكان دژی هاووڵاتیانی سوننەمەزهەب، رووی لە زیادبوونە"، زیاتر گوتی، "بەڵام تا ئێستا هاووڵاتیانی كوردی ناوچەكە لەم شەڕی مەزهەبییەوە نەگلاون."

بەپێی ڕووداوەکان دەرکەوتووە کە، شەڕی مەزهەبی لە شارۆچكەی خورماتوو، رووی لە زیادبوون كردووە بە تایبەتی دوای هاتنی چەكدارە شیعەكان بۆ ناوچەكە و جێگیربوونیان، بە ئاشكرا تاوان لە دژی عەرەبە سوننەكانی ناوچەكە ئەنجام دەدەن و لە بەرانبەردا گرووپە تیرۆریستییەكانیش لە رابردوودا و لە ئێستادا هەوڵی كردەوەی تیرۆریستی لە دژی هاووڵاتیانی شیعە دەدەن.

كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار