٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

1500 ئامێری رووناككردنەوە بە وزەی خۆر، بەسەر پەنابەرانی كەمپی بەحركەدا دابەش كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی 1500 ئامێری رووناككەرەوە بە وزەی خۆر و، هەروەها نانی بۆ 600 خێزانی پەنابەری ئێزدی، شەبەك، عەرەب و كاكەیی لە کەمپی بەحرکەدا دابین کرد. لە كەمپی باسرمەیش لە هەڵمەتێكدا جلوبەرگی زستانە بەسەر 750  خێزانی پەنابەراندا دابەش كرا.
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سەرجەم كەمپی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، ئۆفیسی دەزگا لە كەمپی بەحركە لە دوو هەڵمەتی جیادا ئامێری رووناككەرەوە كە بە وزەی خۆر كار دەكات، هاوكات نانیان بەسەر پەنابەراندا دابەش كرد.
لە هەڵمەتی یەكەمدا كە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی  UNOPS بەڕێوە چوو، 1500 ئامێری رووناككەرەوە كە بە وزەی خۆر كار دەكات بەسەر خێزانە پەنابەرەكاندا دابەش كرا، هاوكات لە هەڵمەتی دووەمدا كە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی (اهلنا طیبون) بەڕێوە چوو، 1500 جێ نانیان بەسەر پەنابەرانی كەمپەكەدا دابەش كرد.
لەلایەكی دیكەوە لە كەمپی باسرمە، لە هەڵمەتێكدا ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كەلوپەل و جلوبەرگی زستانەی بەسەر 750 خێزانی پەنابەری كەمپەكەدا دابەش کرد.
 

هەواڵی پەیوەندیدار