٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنتەرپوول بە دوای قەرەزاویدا دەگەڕێ

سەرچاوە: KDP.info

نیویۆرک-KDP.info-CNN-  پۆلیسی نێودەوڵەتی کە بە (ئەنتەرپوول) ناسراوە، بانگخوازی ئیسلامی، کە سەرۆکی یەکیەتیی زانایانی موسوڵمانانی جیهانیشە(یووسف قەرەزاوی) خستووەتە نیو لیستی داواکراون.
لە ڕاپۆرتی ئەنتەرپوولدا هاتووە کە، (یووسف قەرەزاوی)، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی میسڕ و هاوکات قەتەریشە، بە تۆمەتی هاندان و هاوکاریکردنی کوشتنی بە مەبەست، هاوکاریکردنی زیندانیان لە ڕاکردنیان و سووتاندن و پشێوی نانەوە و دزی، لە لایەن دەستەڵاتدارانی میسڕەوە داواکراوە.
ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژەی داوە کە، هەر کەس زانیاریی لەسەر (قەرەزاوی) هەیە، پۆلیسی ناوچەکەی خۆی لی ئاگادار بکاتەوە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار