جبووری: به‌غدا 23 ملیار دۆلار راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای ده‌كات كه له بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2015دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق 23 ملیار دۆلار بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌رێم به به‌های 16 ملیار دۆلار نه‌وت هه‌نارده بكات.
ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (هه‌یسه‌م جبووری) رایگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه كه رۆژی سێشه‌ممه (عه‌بادی) و (نێچیرڤان بارزانی) له‌سه‌ری رێك كه‌وتوون، حكوومه‌تی عێراق بڕی بیستوسێ ملیار دۆلار له بودجه‌ی گشتیی ساڵی داهاتوو بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم به بڕی 16 ملیار دۆلار، نه‌وت هه‌نارده بكات."
(جبووری) ئاماژه‌یشی دا، به‌پێی ئه‌وه‌ی هه‌رێم له ژماره‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كردووه، به بڕی 16 ملیار دۆلار نه‌وت هه‌نارده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دا حه‌ڤده‌ی له بودجه‌ی گشتیی ساڵی داهاتوو كه ده‌كاته بیستوسێ ملیار دۆلار وه‌ربگرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌روه‌ها گوتی: "كورتهێنانی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2015 كارتێكی گوشاری بوو كه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی ئیتیحادی به كاری هێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرا هه‌ردوولا رێك بكه‌ون.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكاییه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم(نێچیرڤان بارزانی)، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و جێگیركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2015ی عێراق رێك كه‌وتن.
KTV




