دەزگای خێرخوازی بارزانی جلوبەرگی زستانەی بەسەر 4665 منداڵی پەنابەردا دابەش كرد

دهۆك-KDP.info- دەزگاری خێرخوازی بارزانی جلوبەرگی زستانەی بەسەر 4665 منداڵانی كەمپی گەویلان، ئاكرێ، ئامێدی و كەمپی هەرشەم، دابەش كرد.
لە درێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستی پەنابەران بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی spirt of America بەبۆنەی هاتنی وەرزی سەرماو بارانبارینەوە هەستان بە دابەشكردنی جلوبەرگی زستانە بەسەر 2000 منداڵانی تەمەن 1 تا 10 ساڵان لە هەردوو كەمپی گەویلان و ئاكرێ، دابەش كرد.
لەلایەكی دیكە لە شارۆچكەی ئامێدی تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە دابەشكردنی جلوبەرگی زستانە بەسەر 2500 منداڵی پەنابەردا دابەشكرد. هاوكات لە كەمپی هەرشەم لە چەندین هەڵمەتدا هەستان بە دابەشكردنی جلوبەرگی زستانە و شیرو دایبی بەسەر 165 منداڵی پەنابەردا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
