مالیكی بۆ ئازادكردنی كوڕه‌كه‌ی چووه لوبنان.. به ملیار و نیوێك دۆلاره‌وه گیراوه
__2014_12_05_h21m15s48__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق(نووری مالیكی) بۆ لوبنان، ده‌نگۆ و ناڕه‌زاییی توند‌ی له‌و وڵاته‌دا لێ كه‌وته‌وه. به تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی (نزار قه‌بانی)ـیه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا.
(مالیكی) له‌گه‌ڵ (حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا)ـی ڕێبه‌ری حیزبوڵڵای شیعه‌دا كۆ بووه‌وه و چاوی به به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای لوبنانی نه‌كه‌وت.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی "نه‌هار"ـی لوبنانی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه کە، ئامانجی سه‌ره‌كیی (مالیكی) هه‌وڵدانی بووه بۆ ئازادكردنی كوڕه‌كه‌ی كه لە ئێستادا له زیندانه‌كانی به‌یرووتدایه، پاش ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆری له لوبنان پێ گیرا.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، بڕی پتر له ملیارێک و نیو دۆلار به (ئه‌حمه‌د)ـی كوڕی (نووری مالیكی) گیراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی لوبنانییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، وەزیری دادی لوبنان لە بەردەم ڕاگەیاندنی وڵاتەكەی دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان كه‌سێك ئازاد ناكه‌ن پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆری به نایاسایی هێناوه‌ته وڵاته‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه دیار بێت.
سایتی "ئه‌لئه‌خبار" ئاشكرای كردووه، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه (ئه‌حمه‌د مالیكی) له‌سه‌ر هێنانی پاره ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، پێشتریش بڕی 3 ملیار دۆلاری هێناوه‌ته لوبنان و له یه‌كێك له بانكه‌كاندا به ناوی خۆیه‌وه دایناوه.
زاگرۆس تی ڤی




