ئەو کەسە کێیە کە ئۆباما کردی بە وەزیری بەرگری؟

واشنتن-KDP.info- کۆشکی سپی، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا (باراک ئۆباما)، (ئاشتوون کارتەر)ـی وەک شوێنگرەوەی (چاک هێگڵ) بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی دەستنیشان کرد.
- (ئاشتوون کارتەر)، لە 24ـی سەپتەمبەری 1954 لە فیلادلفیا لەدایک بووە.
- لە ساڵی 1976، بڕوانامەی لە فیزیادا لە زانکۆی ییڵ بە دەست هێناوە.
- لە ساڵی 1993 تا 1996، جێگری وەزیری بەرگری بووە بۆ کاروباری سیاسەتی ئاساییشی نێودەوڵەتی.
- لە ساڵی 2011 تا ئەیلوولی 2013، وەکیل وەزیری بەرگری بووە، هەروەها سەرۆکی پرۆسەکانی وەزارەتی بەرگری بووە.
- پێشتر بەرپرسی بودجەی سەرباز و مەدەنییەکانی وەزارەتی بەرگری بووە، کە 600ملیار دۆلار بووە.
زریان زیاد




