٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوودئەغڵو داوای لە دایکانە بۆ پرۆسەی ئاشتی پشتیوان بن

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی تورکیا(ئەحمەد داوودئەغڵو) داوا لە دایکانی وڵاتەکەی دەکات، بۆ پرۆسەی ئاشتیی نێوخۆ پشتیوان بن، تا وەک ئەو دەڵێ، "تیرۆر لە وڵاتدا چارە دەبێ."

(داوودئۆغڵو) لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئافرەتاندا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گوتی، "داوا لە کۆی دایکان لە باکوور و باشوور دەکەم، لەپێناو بەردەوامیی پرۆسەی ئاشتیدا دەنگیان هەڵبڕن، نیشانی بدەن کە ناتانەوێ دایکانی دی وەک ئێوە، ڕۆڵەکانیان لە دەست بدەن."

سەرۆکوەزیرانی تورکیا درێژەی دا بە قسەکانی و گوتیشی "سیاسەتمان لەسەر بنەمای ڕێ نەدانە بەوەی جارێکی دی دایکان ڕۆڵەکانیان لە دەست بدەن."

پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا نزیکەی دوو ساڵە دەستی پێ کردووە، دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان حکوومەتی تورکیا و ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە(عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ـدا ساز دراوە، کە لە ساڵی 1999وە لە دەریاچەی مەڕمەڕە زیندانی کراوە.
زۆربەی دانوستانەکان لە ڕێی پارتیی گەلی دیموکرات - پارتیی ئاشتیی و دیموکراتی پێشوو کە پارتیێکی کوردییە، هاوکات بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەستگای هەواڵگریی تورکیا(میت) بەڕێوە دەبرێن.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار