مووچەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بۆ نیوە دابەزی

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق(ئارام شێخ محەممەد) رایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری دا، مووچەی دەستەکە بکرێتە نیوەی ئێستای و ئەمەیش دەستپێکێکە بۆ بە نیوەکردنی کۆی مووچەی پلەباڵاکان.
دوێنێ چوارشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەونیدا، (ئارام شێخ محەممەد) جەختی کردەوە لە، پێویستیی چاکسازیی ئیداری و دارایی، لەو پێناوەیشدا بۆ نەهێڵانی ئەو جیاوازییە زۆرەی نێوان مووچەی پلەباڵاکان و فەرمانبەران، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕایری دا، مووچەی خۆیان بۆ 50% داببەزێنن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕوونی کردەوە، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، هەنگاوی یەکەم و جیددییە بەرەو گرتنەبەری ڕێوشوێنی چاکسازی لە نێو دامەزراوەی یاسادانان و بەدەمەوەچوونی دەنگدەرانە.
زریان زیاد




