٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا لە هێرشکردنە سەر حکوومەتی کاتیی سووریا لە تورکیا، هۆشداریی دا

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-  باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریی دا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر حکوومەتی کاتیی سووریا لە غازی عەنتاب، لە لایەن گرووپە توندڕۆکانەوە.
بەڵام باڵیۆزخانەکە ڕوونی نەکردووەتە کە، ئەو گرووپە کێیە کە بە نیازە هێرش بکاتە سەر بارەگای ئەو گرووپە بەرهەڵستکارەی سووریا کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاواوە پشتیوانی دەکرێن.

بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تورکیا کە وەک دەڵێ زانیارییان پێ گەییشتووە دەربارەی ئەگەری ئەو هێرشە، دەڵێ، "ڕاپۆرتمان پێ گەییشتووە کە، گرووپە توندڕۆکان ڕەنگە پلانی هێرشکردنە سەر بارەگای حکوومەتی کاتیی سووریا دابڕێژن."
زیاتر دەڵێ، "وەبیر هاوڵاتیانی ئەمەریکا دەهێنینەوە کە، ڕەنگە دۆخی باشووری رۆژاوای تورکیا وەک هەمیشە بە هێمنی نەمێنێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا بێ. لەسەر هاووڵاتییە ئەمەریکاییەکان وەها دەخوازرێ کە، لەو ناوچانەی نزیک سنووری سووریا نزیک نەبنەوە."
حکوومەتی کاتیی سووریا، لەسەر دەستی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی هێزە شۆڕشگێڕەکان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، لە ساڵی 2013ـەوە پێک هێنراوە و پشتیوانی دەکرێ. ئەمساڵیش لە غازی عەنتاب بارەگای حکوومەتی لی دامەزرا.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار