دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاری بە 1200 خێزانی كۆبانی و 970 قوتابی گەیاند

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خۆراك و پێداویستیی بەسەر 1200 خێزانی پەنابەری كۆبانی لە كۆمەڵگەی پیرزین دابەش كرد، هاوكات جلوبەرگی زستانەی بەسەر 970 قوتابیی كەمداهاتدا دابەش كرد.
لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و بەتایبەتی خێزانە ئاوارەكانی شاری كۆبانی كە ئێستاكە بەشێك لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێ كراون و بەشێكیشیان لە دەوروبەری شار نیشتەجێن، خۆراك و پێداویستیی پاككەرەوەی بەسەر 1200 خێزانی پەنابەری كۆبانی لە كۆمەڵگەی پیرزین دابەش كرد، هاوكات جلوبەرگی زستانەی بەسەر 970 قوتابیی كەمداهاتدا دابەش كرد.
ئەمرۆ چوارشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستی پەنابەران بە هاوكاریی لەگەڵ كۆنسووڵی ئیمارات لە شاری هەولێر، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كۆمەڵگەی پیرزین هەستان بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگێك بەسەر1200 خێزانی پەنابەردا لەگەڵ دابەشكردنی كەلوپەل و پێداویستیی خاوێنكردنەوە.
لەلایەكی دیكە لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ قوتابیانی كەمداهات لە گەڕەكە هەژارنشینەكانی شاری هەولێر، دەزگا بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی تروستید وۆرڵددا، هەستان بە دابەشكردنی جلوبەرگی زستانە بەسەر 970 قوتابی لە قوتابخانەی بابەشێخی تێكەڵ لە گەڕەكی شۆڕش لە شاری هەولێر.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
