جۆن كیری: پێشمەرگە قارەمانانە بەرەنگاری داعش بووەتەوە

برۆكسل-KDP.info- یه‌كه‌مین دانیشتنی هاوپه‌یمانیی جیهانیی دژی داعش له ئاستی باڵادا، له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا به سه‌رۆكایه‌تیی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ده‌ستی پێ كرد و (جۆن كیری) لە گوتەیەکیدا، ڕۆڵی پێشمەرگەی لە جەنگی دژ بە داعشدا بەرز نرخاند.
کەمێک لەمەوبەر له باره‌گای ڕێكخراوی ناتۆ له برۆكسل، یه‌كه‌م دانیشتنی 60 وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی جیهانی دژ بە داعش به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئه‌مەریكا (جۆن كیری)، ده‌ستی پێ كرد و لە گوتەیەکیدا، (کێری) لە باسی دۆخی بەرەنگاربوونەوەی داعش کە بە تایبەت مەترسییەکە بۆ سەر عێراق و سووریا، ڕۆڵی پێشمەرگەی بەرز نرخاند و لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا بە قارەمان ناوی برد.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هاوکات ڕێککەوتنی نێوان هەولیر و بەغدای دەربارەی پرسی نەوت و بودجە و پشێمەرگە بە گرینگ وەسف کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی) و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌هرەبی و وڵاتانی خۆرئاوا، به‌شدار‌ن.
له کۆبوونەوەكه‌دا، پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی دژی داعش، شێوازه‌كانی رێكخستنی هێرشه‌كانی دژی داعش و چۆنێتیی ڕێگرتن له چوونی چه‌كدارانی بیانی بۆ ناو داعش، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانی دانیشتنه‌كه ده‌بن.
زریان زیاد




