سەفیری لوبنانی: ژن و کوڕێکی بەغدایی دەستگیر کران

بەیرووت-KDP.info- هێزە ئەمنییەکانی لوبنان دەڵێن، یەکێ لە ژنەکانی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش(ئەبوبەکر بەغدایی)ـیان لە یەکێ لە دەروازە سنوورییەکانی لوبنان دەستگیر کردووە، کە لە هەوڵدا بووە بە ناسنامەیەکی ساختەوە، کە یەکێ لە کوڕەکانیشی لەگەڵدا بووە، لە سنوور بپەڕێتەوە.
ڕۆژنامەی سەفیری لوبنانی هەروەها بڵاوی کردووەتەوە کە، پاش دەستگیرکردنی ژن و کوڕەکەی (بەغدایی) بۆ بارەگای وەزارەتی بەرگری گوێزتراونەتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ.
وەک ڕۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، کردەی دەستگیرکردنەکە، بە هەماهەنگیی نێوان هەواڵگریی سوپای لوبنان و دەستگا هەواڵگرییە بیانییەکان ئەنجام دراوە.
(ئەبوبەکر بەغدایی)ـی خەلیفەکەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی کە لە مێدیاکاندا بە داعش ناسراوە، وەک زانراوە چەندان ژنی هەن.
زریان زیاد




