داعش لە ترسی ھێرشکردنە سەر مووسڵ، داوا لە گەنجانی ئەو شارە دەکات بە هانایەوە بچن

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، داعش لە ترسی ھێرشکردن بۆ سەر مووسڵ، داوای لە گەنجانی ئەو شارە کردووە، پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە بکەن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو ھێزە ببنەوە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند، داعش لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوا لە گەنجان دەکات پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە بکەن، بۆ ئەوەی رووبەڕووبووی ئەو ھێزە ئامادەکراوە ببنەوە، کە وەک داعش پێشبینی دەکات، ھێرش دەکاتە سەر مووسڵ و بتوانن رێگرییان لێ بکەن.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ داعش سێ کەسی لە هۆزی جبوور دەستگیر کردوون چونکە بەیعەتیان نەداوەتە ئەو رێکخراوە .
(رەجەب) زیاتر گوتی، داعش 25 برینداری خۆی گولـلەباران کردوون کە لە شەڕەکاندا قاچ و دەستیان لە دەست داوە، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ھیچ لایەنێک سوودیان لێ وەرنەگرێت، چونکە ئیدی ناتوانن کار بۆ ئەو رێکخراوە بکەن.
بڵند ئیبراهیم




