سلێمانی.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی مووچەی دا بە 1103 ئازیز و پێداویستیشی بەسەر 250 خێزانی پەنابەردا دابەش کرد

سلێمانی-KDP.info- لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پرۆژەی چاودێریی ئازیزان لە سنووری شاری سلێمانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مووچەی 4 مانگى دا بە (1103) ئازیزانی ئەو شارە، هەروەها کەلوپەل و پێداویستیی زستانەیشی بەسەر 250 خێزانی پەنابەری ئێزدیی ناو شارەکەدا دابەش کرد.
ئەمڕۆ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوکاری پرۆژەی کوردستان کە تایبەتە بەو کۆمەک و هاوکاریانەی لەلایەن دەوڵەمەند و خێرۆمەند و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستانەوە کافلی منداڵی بێباوکیان کردووە، پرۆژەکە دەستی بە دابەشکردنی مووچە چوار مانگ کردووە، بۆ ئەمەش لە هەڵمەتێکدا لە سنووری شاری سلێمانی دەست کرا بە دابەشکردنی مووچەی 4 مانگ بەسەر ئازیزانی ئەو شارەدا کە خۆی لە (1103) منداڵدا دەبینییەوە.
شایانی باسە، لەم پرۆژەیەدا هەر منداڵێکی بێباوکی سوودمەند لە پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی کوردستان، مانگانە 50$ دۆلار وەکو هاوکاری وەردەگرێت کە چوار مانگ دەکاتە 200.
هەر لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ئەمرۆیاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی کردووە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەلوپەل و پێداویستیی زستانەیان بەسەر 250 خێزانی پەنابەری ئێزدی لە ناو شارەکەدا دابەش کرد.
هاوکارییەکانیش بریتی بوون لە (بەتانی، دۆشەک، کارتۆنێک خۆراک، شیر و دایبیی منداڵان).
بەپێی راگەیەنراوی دەزگای خیرخوازیی بارزانی، هاوکارییەکان بەردەوام دەبن تا سەرجەم خێزانە پەنابەرەکانی سنووری شاری سلێمانی سوودمەند دەبن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
