٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە نێوخۆیاندا دەبێتە شەڕیان.. سەركردەیەكی دیاری تیرۆریستان كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەمشەو لە سنووری نێوان تەلەعفەر و بەعاج، تیرۆریستانی داعش لە نێوخۆیاندا بووەتە شەڕیان و لە ئاكامدا ژمارەیەك تیرۆریست كوژراون كە یەكێكیان سەركردەیەكی دیاری داعشە.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە-KDP.INFO ی راگەیاند، ئەمشەو تیرۆریستانی داعش لە میحوەری تەلەعفەر و بەعاج بووە بە شەڕیان و لە ئاكامدا ژمارەیەك تیرۆریست كوژراون و بریندار بوون.


(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، یەكێك لەو كوژراوانە كە لە میحوەری بەعاج بوو، سەركردەكی دیاری داعشە و یەكێكیش بووە لە سەركردەكانی حیزبی بەعسی لەناوچووی عێراق.


ئەو بەرپرسەی پارتی ڕوونیشی كردەوە، هەر ئەمڕۆ تەرمی 43 تیرۆریستی داعش گەییشتوونەتە پزیشكی دادوەریی مووسڵ كە لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی مۆڵگەكانیان لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە كوژراون.


زیاتر گوتی، ئەمڕۆ داعش بڕیاری گوللەبارانكردنی 10 پزیشكی دەركرد، چونكە ئەو دە پزیشكە ئامادەنەبوون بریندارەكانی داعش تیماربكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار