٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. ڕاكردنی بەكۆمەڵی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێت، دوێنێ شەو 12 سەركردەی تیرۆریستانی داعش لە شاری مووسڵ رایان كردووە و ئەمڕۆیش زانراوە كە ئەم 12 سەركردەیەی داعش لە سووریان.

سەركردە تیرۆریستەكانی داعش ناكۆكی قوڵ لە نێوانیادا هەیە و بەو هۆیەیشەوە دوێنێ لە مووسڵ 12 سەركردە شارەكەیان جێ هشێتووە، بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەمڕۆیش ئەو 12 سەركردەیە بەرەو سووریا ڕایان كردووە.

پێوەست بەو زانیارییە، بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە kdp.info-ی راگەیاند، شەوی رابردوو 12 سەركردەی داعش لە مووسڵ بە هۆی بوونی ناكۆكی لە نێوانیاندا لە مووسڵەوە بەرەو سووریا رایان كردووە.

(رەجەب) گوتیشی، ئەو 12 سەركردەیە عەرەبن و بە هۆی ناكۆكییان لەگەڵ سەركردەكانی دیكەی داعش، شاری مووسڵیان جێ هێشتووە.
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان، ڕاكردنی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ بە هۆی زەبری گورچكبڕی پێشمەرگەوەیە كە لە گشت بەرەكانەوە لە داعش وەشاندوویانە، ئەمەیش كاریگەری كردووەتە نێو شاری مووسڵ و لەوێوەوە سەركردەكان ورەیان رووخاوە.
لە چەند رۆژی رابردوویشدا، پێشمەرگە بە هاوكاریی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان تەواوی ئەو سەركردە تیرۆریستانەیان كوشتوون كە دەیانویشت پێشڕەوی لە بەرەكانی جەنگدا بكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار