مووسڵ..ئەمیرێكی دیكەی داعش كوژرا..10 پۆلیس رفێنراون و چوار ئەفسەریش گوللە باران كران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دەڵێت، ئەمڕۆ ئەمیرێكی تیرۆریستانی داعش لە ناحیەی گەیارە بە ناوی (عامر ئیبراهیم عاید) كوژرا و، تیرۆریستانیش 10 پۆلیسیان رفاندوون و چوار ئەفسەریشیان گولـلە باران كردوون.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە kdp.info-ی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە ناحیەی شورا، گوندی سەدیرە و ئەلحود لە باشووری مووسڵ، 10 ئەفسەری پێشووی پۆلیسی عێراقیان رفاندووە كە، لە بەشی تەقینەوەكان كاریان كردووە و تا ئێستایش چارەنووسیان نادیارە.
(رەجەب)، زانیاری دیكەیشی راگەیاند كە، "ئێوارەی ئەمڕۆ سەركردەیەكی داعش لە ناحیەی گەیارە بە ناوی (عامر ئیبراهیم عاید) كە ناسراوە بە (ئەبوهومام) لە لایەن چەكدارانی كەتیبەكانی مووسڵەوە كوژراوە".
گوتیشی، ئێوارەی ئەمرۆ، تیرۆریستانی داعش چوار ئەفسەری پێشووی سوپای عێراقیان گولـلە باران كرد و، تەرمەكانیشی رەوانەی پزیشكی دادوەریی مووسڵ كردووە.
(عیسمەت رەجەب) ناوی هەشت ئەمیرە تیرۆریستییەكەی داعشی راگەیاند كە، لە هێرشی بەنداوی مووسڵ كوژراون و، ناوەكانیش بریتین لە:
(ئەبوداوود)، (ئەبودەلال)، (ئەبوبەرا ئەلتوركی)، (ئەبوئەكرەم ئەلتوركی)، (ئەبوموسڵم ئەلتوركی)، (ئەبوسومیە ئەلتوركی)، (ئەبوعەبدولحەمید ئەلتوركی) و (ئەبومحەممەد رەسووڵ بێگ ئەلمیسری).
بڵند ئیبراهیم




