٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەخۆشخانەکانی مووسڵ بە بریندارانی داعش پڕ بوونەتەوە.. بادوشی تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەک پارتی لە مووسڵ ئاشکرای کرد، داعش لە مووسڵ گوتەبێژەکەی خۆی لە پۆستەکەی لاداوە و زیندانی بادۆشیشی تەقاندووەتەوە، هاوکات رێگا نادات جگە لە بریندارانی خۆیان، نەخۆشخانەکان دەوا و دەرمان بدەنە ھیچ ھاووڵاتییەک.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند: "چەکدارانی داعش ھەموو پزیشکەکانی مووسڵیان ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت دەوا و دەرمان بدەن بە ھاووڵاتیان و، تەنھا بە بریندارەکانی ئەوان دەدەن، ئەمەش دوای ئەوەی لە شەڕی بەنداوی مووسڵدا ژمارەیەکی زۆری کوژراو و برینداریان ھەبووە و نەخۆشخانەکانی مووسڵ پڕ بوون لە بریندارەکانیان."

ئەو بەرپرسەی پارتی لە مووسڵ گوتیشی، "بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست ئێمە گەییشتوون، داعش زیندانی بادۆشیان تەقاندووەتەوە."

(رەجەب) هەروەها گوتی، سەرکردەیەکی داعش کە بەرپرس بووە لەلای چەپی مووسڵ، کاتێک لە ماڵی یەکێک لە شێخەکانی موسڵ لە گەرەکی قادسیە بووە، لەلایەن ئەفسەرانی رزگارکردنی مووسڵەوە کوژراوە.

ئاماژەیشی دا کە، داعش گوتەبێژەکەی خۆی بە ناوی (ئەبو محەممەد ئەلعەدنانی) لە پۆستەکەی لاداوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار