٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ..داعش دوو ئافرەتی كاندیدی پێشوی هەڵبژاردنەكانی گوللە باران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- KDP.INFO- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، (سەعید مەموزینی)، رایگەیاند كە ئەمڕۆ، تیرۆریستانی داعش، دوو ئافرەتی كاندیدی پێشووی هەڵبژاردەنەكانیان گوللەباران كرد و، 25 شوفێری تاكسییان، دەستگیركرد.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، (سەعید مەموزینی) بەKDP.INFO -ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە تیرۆرستانی داعش لە دادگای بەناو شەرعی خۆیان، دوو ئافرەتیان گوللە باران كرد كە، خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكانی رابردوو لە لیستی نیشتیمانی و لیستی عەرەبییە، هەڵبژاردبوو، ئەو دوو ئافرەتەیش بە ناوەكانی (ئینتیسار جەرجیس عەلی) و (نیران غازی)، بوون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14-ی پارتی دەشڵێت، تیرۆریستانی داعش لە نێو مووسڵ، هەندێك خاڵی پشكنینیان داناوە و، لە موبایلی شوفێرانی تاكسی دەڕوانَنن، بۆ ئەوەی بزانن كە كێ لە دژی ئەوان زانیاری دەدڕكێنێ، بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ، 25 شوفێری تاكسی لە لایەن تیرۆریستانی داعش دەستبەسەركراون و، بۆ شوێنێكی نادیار، راپێچ كراوون.
(مەمموزینی)، ئاماژەیدا كە، ئەمڕۆ لە ناوچەی موشریفە-ی سەر بەناحیەی وانكێ‌، فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومانی داعشیان كرد و لە ئاكامدا 16 تیرۆریست كوژراون و 3 هەمەڕیشیان تێك شكێنراوە.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار