٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەركردە سعوودییەكەی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە لە مووسڵ، سەركردەیەكی باڵای داعش بە ناوی (عومەر ئەلجریس) كوژراوە كە، یەكێك بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە kdp.info-ی راگەیاند، سەركردەیەكی داعش بە ناوی (عومەر ئەلجریس) ناسراو بە (ئەبو حەسەن جەزراوی)، بە ئۆتۆمبێلەكەی لەگەڵ ژمارەیەك تیرۆریستی دیكە، لە كاتی بەرێكەوتنی لە بەعاجەوە بۆ نێو مووسڵ، کرایە ئامانجی گورزی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، کە سێ رۆكێتیان تێ گرتووە و، بەو هۆیەوە خۆی و تیرۆریستانی دیكەی یاوەری كوژران.
(عیسمەت رەجەب) دەڵێت ئەو سەركردەیە یەكێك بووە لە دەستەی دامەزرێنەری داعش.


(عومەر ئەلجریس)، بەرەگەز سعودییە، كوڕ و كچێكی هەیە.
یەكێك لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی  تیرۆریستانی داعشە و، لەلایەن خەلیفەی تیرۆریستان (ئەبوبەكر بەغدادی)، راپەراندنی كاروباری سەربازی تیرۆریستانی پێسپێردرابوو.
(عومەر ئەلجریس)، لە ساڵی 2004 بۆ كاری تیرۆریستی رووی كردووەتەوە عێراق و، دوای ئەوەی لەلایەن ئەمەریكا و دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەستگیر كراوە و راپێچی زیندانی ئەبوغرێب كراوە، دواتر بە زیندانییەوە گەڕێندرایەوە سعوودیە، بۆ جارێكی دیكە، لە سعوودییە گەڕایەوە عێراق و، لە رێگەی بەعاج بۆ مووسڵ كوژرا.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار