٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەستگای خێرخوازیی بارزانی خۆراک و پێداویستی گەیاندە 2500 خێزان لە زوممار

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  دەستگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پاڵپشتیی زیاتری ئەو خێزانانە و دابینکردنی خواردنی رۆژانەیان، خواردن ص شیر و دایبی بۆ منداڵان بەسەر 2500 خێزانی زومماردا دابەش کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە لە درێژەی کار و چالاکییەکانی دەسفگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هاناوەچوون و دابینکردنی پێداویستی پەنابەران و هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی بەشێک لەو خێزانانە بۆ شوێنی پێشوویان، پاش ئازادکردنی ناوچەکانی زوممار و گوندەکانی دەوروبەری لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە گەڕاونەتەوە شوێنی باب و باپیرانیان، لەو میانەیشدا دەستگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاسانکاریکردنی زیاتری خێزانە گەڕاوەکان، لە هەڵمەتێکدا 2500 کارتۆن خواردنی وشکی بەسەر 2500 خێزان لە ناحیەی زوممار و گوندەکانی دەوروبەری دابەش کرد، هەر کارتۆنێک کە پێک هاتبوو لە برنج و شەکر و رۆن و ساوار و شەعریە و خواردنی لەقوتونراو، هەروەها بۆ منداڵانیش شیر و دایبی و سریلاک و سابوون و پێداویستیی پاککەرەوە دابەش کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار