٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی نەزاهە، دۆسێ بۆ گەندەڵییەکانی مالیکی دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە، لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان بڕیاری داوە، دۆسێ بۆ ئەو گەندەڵیانەی وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی عێراق و دامەزراوە ئەمنییەکان بکاتەوە کە، لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی پێشوو(نووری مالیکی)ـدا کراون.

سەرچاوەکەی پەرلەمان کە نەیویستووە ناوی ببرێ، هاوکات جەختی کردووەتەوە کە، لیژنەی نەزاهە، زانیاریی پیویستی کۆ کردووەتەوە، دەربارەی چەند گرێبەستێک کە گەندەڵییان تێدا کراوە، بە تایبەت لە وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی پێشوودا، لە دیارترینیشیان گرێبەستی چەک و فڕۆکەیە کە لەگەڵ چەند وڵاتێکدا واژۆ کراون.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ماڵپەڕی "ئەلتەغییر" ئاشکرایشی کردووە، ڕۆژانی داهاتوو، هەموو ئەوانە بانگهێشت دەکرێن کە لەو گرێبەستە گەندەڵیانەوە گلاون، ئینجا لە وەزارەتی بەرگری بن یاخوود دامەزراوەکانی دیکەی پێوەست بە دۆسێی ئەمنی، کە لەسەردەمی (مالیکی)ـدا کراون.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار