خانەقین.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارییەكانی گەیاندە 1850 خێزانی ئاوارە

خانەقین-KDP.info- بە مەبەستی هاریكاریكردنی پەنابەرانی شاری سەعدییە و جەلەولا كە ئێستاكە لە دوو كەمپ لە شاری خانەقین نیشتەجێ كراون، لە ماوەكانی رابردوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەندین جار كۆمەك و هاوكارییان گەیاندووەتە شارەكە و بەسەریاندا دابەش كردوون، لە هەڵمەتێكی دیكەدا تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردن و كەلوپەلی زستانە و بەتانیی بەسەر 1850 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد.
رۆژی 22/11/2014 بە مەبەستی هاریكاریكردنی پەنابەرانی شارەكانی سەعدییە و جەلەولا كە ئێستاكە لە كەمپەكانی ئایدن (عالیاوا) و بەهاری تازە لە شاری خانەقین نیشتەجێ كراون و لە بارودۆخێكی خراپدان و پێویستییەكی زۆریان بە خۆراك و كەلوپەلی زستانە هەیە، لەو پێناوەدا تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراك و كەلوپەل و پێداویستیی زستانەی گەیاندە هەردوو كەمپەكە و بەسەر 1850 خێزانی پەنابەردا دابەشی كرد. كەلوپەلەكانیش بریتی بوون لە (1900) كارتۆن خۆراكی وشك، كە پێك هاتبوو لە برنج و ساوار و زەیت و شەعریە و خواردنی لەقوتوونراو و شەكر.
هەر لە هەڵمەتی دابەشكردنەكەدا (2400) قەمسەڵەی زستانە بەسەر پەنابەرانی هەردوو كەمپەكەدا دابەش كرا، لەگەڵ دابەشكردنی (2600) بەتانی، كە لەم وەرزەدا زۆر پێویستیان پێی هەبوو، هەروەها تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی منداڵانی كەمپەكانیشی لەبیر نەكردووە، بۆیە لەو هەڵمەتەدا بۆ هەردوو كەمپی ئایدن (عالیاوا) و بەهاری تازە (1900) كیسە جلوبەرگی منداڵانی بەسەردا دابەش كردن، كە پێكهاتبوو لە قەمسەڵە و جلوبەرگی دیكەی زستانە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
