٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

39چەکدار کوژراون.. بە ھۆی زۆریی بریندارانیان بە زەبری چەک خوێن لە ھاووڵاتیان وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکەی هاوپەیمانان چەندین مۆڵگەی داعشیان بۆردوومان کردوون، لە ئاکامدا 39چەکدار کوژراون وبەھۆی زۆری قوربانیان داعش لەژێر ھەڕەشەی چەک خوێن لەھاوڵاتیان بۆ بریندارەکانیان وەردەگرن.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە چەند رۆژی رابردوودا بە سەختی مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردوون و زیانی زۆری گیانییان پێ گەیاندوون، بۆیە بە زۆر و ھەڕەشەکردن و بە زەبری چەک لە خەڵکی مووسڵ پێویستە خوێن ببەخشن بە بریندارەکانیان، چونکە رێژەیەکی زۆری برینداریان ھەیە.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ داعش لە مووسڵ دوو ئافرەتیان دوای دەرکردنی فەرمانی دادگای شەرعی لە سەربازگەی غەزلانی، لەلای راستی شاری مووسڵ، گولـلەباران کردوون و دواتر تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتی لە مووسڵ راشیگەیاند، ھەر ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکان خاڵێکی چەکدارانی داعشیان لە نزیک پردی سێی مووسڵ بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا چوار چەکدار لە ناو خاڵەکەدا بوون و کوژراون.

زیاتر گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆیش فڕۆکە جەنگییەکان، سەربازگەیەکی چەکدارانی داعشیان لە ناحیەی گەیارە بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا 35چەکدار کوژراون و، تەواوی ئەو چەک و تەقەمەنیانەیشی لەو سەربازگەیەدا بوون لەناو براون.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار