موفتیی داعش كوژرا

جەلەولا- KDP.info- موفتیی داعش بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكان، لە جەلەولا رایكرد و لە ناوچەیەكی نزیك ناحیەی سەعدییە كوژرا.
گوتەبێژی هێزی پێشمەرگە لە گەرمەسێر عەمید (لەتیف ئەحمەد) بە KDP.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانەوە كە چەند ناوچەیەكی جەلەولا و، سەعدییەی گرتەوە، موفتی داعش پاش راكردنی لە جەلەولا، لە گوندێكی نزیك سەعدییە لە گەڵ یاریدەدەر و ژمارەیەكی دیكەی تیرۆریستانی داعش، كوژراوە.
عەمید (لەتیف) گوتیشی: ئەو موفتیە ناوی (ئەبو بەكر سانی)یە و، خەڵكی چیچانە.
كاروان جاف




