داعش 11 كەسیان لە مووسڵ دەستگیر كرد .. بە هۆی تەقەی خۆشییەوە بوو

مووسڵ-تایبەت بە KDP.INFO- ئیوارەی دوێنێ والیی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ كوژرا و پاشانیش خەڵكی ئەو شارە خۆشحاڵییان دەربڕی و تەقەی خۆشییان كرد، بۆیە داعش چەند كەسێكی دەستگیر كردن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی والیی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ بە ناوی (رەزوان ئەلحەمدون) لە گەرەكی 17-ی تەمموز هاتە كوشتن، خەڵكی ئەو شارە دەستیان كرد بە تەقەی خۆشی و خۆشحاڵیی خۆیان بە كوژرانی والیی مووسڵ دەربڕی.
(مەموزینی) گوتیشی، پاش ئەوە تەقەی خۆشی لەلایەن هاووڵاتیانی ئەو شارەوە كرا، تیرۆریستانی داعش 11 كەسیان دەستگیر كردوون و بردوویاننە شوێنێكی نادیار.
زیاتر ڕوونی كردەوە، ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە خەڵكی ئەو شارە بە تەواوی لە تیرۆریستانی داعش بێزار بوون و لە رۆژێكی وەهادا خۆشیی خۆیان دەردەبڕن.
نەشوان بەرزنجی




