مووسڵ..داعش كچە 14 ساڵەكەی برد و خێزانەكەیشی گوللە باران كرد

موسڵ-kdp.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) راگەیاند، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ خێزانێكی پێنج كەسیان گوللە بارانكرد كە، لەدایك، باوك و سێ منداڵ پێكدێت، چونكە ئەو خێزانە رەتیانكردووەتەوە كچە تەمەن 14ساڵەكەیان بە یەكێك لە سەركردەكانی داعش، بدەن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە Kdp.info-ی راگەیاند، وێڕای كوژرانی والی داعش لە مووسڵ بە ناوی (رەزوان تالب ئەلحەمدوونی)، سێ سەركردەی دیكەی داعش كە یەكێكیان سعودیە، كوژراون.
)عیسمەت رەجەب)، گوتیشی، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ خێزانێكی پێنج كەسیان گوللە بارانكردووە كە لەدایك، باوك و سێ منداڵ پێكدێت، چونكە رەتیان كردووەتەوە كچە تەمەن 14ساڵەكەیان بە یەكێك لە سەركردەكانی داعش بەناوی (جەمال سەددام)-ی ناسراو بە (ئەبو عەبدوڵا) بدەن، دوای گوللە بارانكردنی خێزانەكەیش، كچەكەیان بۆ ئەو سەركردەیە بردووە.
بڵند ئیبراهیم




