٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ..والی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئیوارەی ئەمڕۆ والی تیرۆرستی داعش لە مووسڵ (رەزوان ئەلحەمدونی) كوژرا و لە ئێستادا تیرۆریستان تەرمەكەی لە نێو شاری مووسڵ دەنێژن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ والی تیرۆرستانی داعش لە مووسڵ بە ناوی (رەزوان ئەلحەمدونی) لە گەڕەكی 17 ی تەمموز لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراوهێرشی كرایە سەرو كوژرا.
)مەمموزینی) دەشڵێت، ئیستایش تیرۆریستانی داعش لەنێو شاری مووسڵ، سەرقاڵی ناشتنی تەرمی والی-یە تیرۆریستەكەیانن.
)سەعید مەموزینی)، زێتر گوتی، ئەمرۆیش لەلایەن تیرۆریستانی داعش، عەقیدێكی پۆلیس، كوژراوە.
جێی ئاماژەیە، (رەزوان ئەلحەمدونی) ناسراوە بە (ئەبو جەرناس)، لەلایەن خەلیفەی تیرۆریستانی داعش، بەرپرسیارەتی جەنگی سنووری نێوان عێراق و سووریایی پێسپێردرابوو و، دواتریش لە مووسڵ، كرایە والی تیرۆریستان.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار