٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سەرخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو کوێخا برایمی سونێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو کوێخا برایمی سونێ

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، هەڤاڵ کوێخا برایمی سونێ - مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵ کوێخا برایم بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.


  انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک      
 

هەواڵی پەیوەندیدار