داعش شارێکی لیبیای داگیر کرد.. 200مایڵ لە کەناراوەکانی ئەورووپاوە دوورە

لیبیا-KDP.info- داعش دەستی بەسەر درنەی لیبیادا گرت کە دەکەوێتە سەر سنووری میسر و دووریی 200مایڵ لە کەناراوەکانی ڕۆژاوای ئەورووپاوە.
بەیداخی ڕەشی ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش، بەسەر باڵاخانە حکوومییەکان و ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسەوە دەشەکێنەوە کە دروشمی "لا إله إلا الله محمد رسول الله،"ـیان بەسەرەوەیە، ئەمە لە کاتێکدایە کە، یاریگای شارەکە بووەتە گۆڕەپانی گولـلەبارانکردن لە لایەن داعشەوە.
سەرچاوەیەکی لیبیایی راگەیاندووە، ڕێکخراوی داعش لە شاری درنەی لیبیا 800چەکداری هەیە و شەش بنکەیان لە دەوری شار و ئەو لێیەوە نزیکە دامەزراندووە و تێیاندا مەشق بە ئەندامانی نوێ لە کۆی وڵاتانی باکووری ئەفریکا دەکات.
بەپێی سەرچاوە لیبیاییەکە، ڕێکخراوی داعش ئەو پشێویە سیاسییەی لیبیای گرتووەتە قۆزتووەتەوە و لە هەوڵدایە بەرەو ڕۆژاوا و کەناراواوەکانی باکووری لیبیا پەل بهاوێ.
درنە شارێکی لیبیایە و دانیشتوانەکەی 100هەزار کەسێک دەبێ.
زریان زیاد - سی ئێن ئێن




