٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"بێوەژنە سپییەکە" لە سۆمالە

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن-KDP.info-  سەرچاوەیە هەواڵگرییەکانی کینیا ئەو هەواڵەیان ڕەت کردەوە کە گوایە "بێوەژنە سپییەکە" چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە دەست قەنناسەکانی ڕووسیا لە ئۆکڕایناوە کوژرابێ، کە دەستگای هەواڵگریی بەریتانیا بە "مەترسیدارترین ژن لە دنیادا" ناساندوویەتی، و جەختیش دەکاتەوە، هێشتا زیندووە و لەگەڵ مێردەکەیدا لە باشووری سۆمال دەژین.
ڕۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانیایی لە راپۆرتێکیدا، وەڵامی ئەو هەوڵەی ئاژانسێکی ڕووسیایی دەداتەوە کە، لە باس لەوە دەکات، "بێوەژنە سپییەکە" لە جەنگی ئۆکڕاینادا، بە دەست قەنناسەکانی ڕووسیا کوژرابێ.
"بێوەژنە سپییەکە" یەکێک لە دیارترین و مەترسیدارترینی ئەوانەیە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیاوە داواکراوە، ئەو هاووڵاتیێکی بەریتانیایی لەدایکبووی ئیرلەندایە و ناوی (سامانس لوسویت)ـە، دەگوترێ کە لە ساڵی 2009وە ئەو وڵاتەی جێ هێشتووە، لەو کاتەیشەوە، دەستگای هەواڵگریی نێودەوڵەتی چەندان تۆمەتی کردەی تیرۆریستی خستوونەتە پاڵییەوە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەکانی کینیایش، "بێوەژنە سپییەکە" شووی بە پیاوێکی سۆمالی کردووەتەوە کە بە (مارکۆ کۆستا) خۆی ناساندووە، دەیلی میلیش دەڵێ، (کۆستا)، پاسپۆرتێکی ساختەی مۆزەبیقی بە ناوی(فەهمی جەمال سالم) هەڵگرتووە، ئەو (فەهمی)ـیەیش بە بەشداربوونی لە کوشتنی دوو ئەفسەری پۆلیسەوە لە نیرۆبیی پایتەخت لە ساڵی 2011ـەوە داواکراوە.
ڕۆژنامە بەریتانیاییەکە توانیویەتی وێنەیەکی (لوسیت و فەهمی) بە دەست بهێنێت کە لە ماڵەکەی خۆیاندا لە سۆماڵ گرتوویانە، هەر ئەم وێنەیەیسە کە دەیسەلمێنێ ئەوان ئێستا لە ئۆکڕاینا نین و لە ڕێی جیابووەوەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکڕاینا ناجەنگن، وەک ئەوەی ئاژانسی ڕیگنمی ڕووسیا باسی کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، شووکردنی "بێوەژنە سپییەکە" بە (سالم) بە واتای تێکەڵبوون بە خێزانێک کە دەستیان هەیە لە کردەی تیرۆر و توندوتیژیدا، چونکە برایەکی (سالم)، کە ناوی (مووسا زەهیر)ـە، سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدەیە، کە دەستگا هەواڵگرییەکان بە پرسی یەکەمی لەخشتەبردنی گەنجان و بردنیان بۆ نێو ڕیزەکانی قاعیدە ناوی دەبەن، ئەمە بەر لەوەی لە کردەیەکدا لە یەکێک لە شەقامەکانی مەقەدیشۆ بیکوژن.


زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار