دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی خێرا و جلوبەرگ بۆ پەنابەرانی كۆبانی دابین دەكات

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، لە چەندین هەڵمەتدا هاوكاری و خۆراك و پێداویستیی زستانەیان بەسەر پەنابەرانی كۆبانی لە كەمپی كەورگۆسك و باسرمە دابەش كرد.
رۆژی 18/11/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان، رۆژانە خۆراك و پێداویستیی زستانە و كەلوپەلیان بەسەردا دابەش دەكەن، لەو میانەیەیشدا لە كەمپی دارەشەكران بە شێوەیەكی بەردەوام هاریكاریی پەنابەران دەكرێت، بە تایبەتی ئەو خێزانانەی شاری كۆبانی كە تازە هاتوونەتە نێو كەمپەكە، لە هەڵمەتێكدا دەست كرا بە دابەشكردنی ژەمەخۆراكی ئامادەكراو بەسەر 75 خێزاندا، هەروەها شیر و دایبیی منداڵان و ئاوی خواردنەوەیان بەسەردا دابەش كردوون، لەگەڵ دابەشكردنی جلوبەرگی زستانە بەسەر 75 خێزانی دیكەدا.
لە لایەكی دیكەوە و لە درێژەی كار و چالاكیەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی باسرمە، لە هەڵمەتێكدا هەستان بە دابەشكردنی شیر و دایبی بەسەر 600 منداڵی ئاوارەی كەمپەكەدا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
