٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومانی سەعدییە دەكەن.. زیانی زۆر بەر داعش كەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

سەعدییە-KDP.info- لە بەیانیی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بۆردوومانی شارەدێی سەعدییەی سەر بە شاری خانەقین دەكەن و بە گوتەی سەرچاوەیەك زیانی زۆر بەر تیرۆریستان كەوتووە.

بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی 70 لیوا (محەممەد قادر)، بە KDP.info-ی راگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە چەند فڕۆكەیەكی جەنگی كە بەپێی زانیارییەكان سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراقن، بۆردوومانی بارەگا و موڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ناو ناحیەی سەعدییە دەكەن.

لیوا (محەممەد) گوتیشی، بەپێی زانیارییەكان لەو بۆردوومانەدا زیانی گەورە بەر داعش كەوتووە و هەروەها چەكدارەكان لە ناوچەكە پەرتەوازە بوون.

ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە ئەوەیشی خستە روو كە، تاوەكو ئێستا بۆردوومانی فرۆكەكان بەردەوامە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر دەخەنە روو.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار