دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەرمان و پێداویستیی تەندروستیی بە نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر بەخشی

هەولێر-KDP.info- پاش گەییشتنی یارمەتییەكانی وڵاتی پۆڵەندا كە بەشێكی پێك هاتبوون لە دەرمان و پێداویستیی تەندروستی بۆ هەرێمی كوردستان و رادەستی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد، لە میانی هەڵمەتێكدا 52 كارتۆن دەرمان و پێداویستی تەندروستی بەخشرایە نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر كە تایبەتە بە چارەسەری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.
رۆژی 8/11/2014 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی بە تایبەتی ئەو نەخۆشخانانەی كە چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە دەكەن، لە هەڵمەتێكدا ئەو پێداویستییە تەندروستیانە بەخشرایە نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر كە پێك هاتبوون لە 52 كارتۆن دەرمان و پێویستیی دیكەی تەندروستی و لەلایەن وڵاتی پۆڵەنداوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كرابوون و رادەستی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كردبوو بە مەبەستی دابەشكردنی بەسەر ئەو شوێنانەی كە پێویستیان پێیەتی.
شایانی باسە، ئەمە چەندین جارە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێداویستی و دەرمان و كەرەستەی تەندروستی دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر و هەروەها نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی كە تایبەتن بە چارەسەركردنی نەخۆشیی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
