٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. داعش 35 هەزار كەسی دەستگیر كردووە و رۆژانەیش 30 كەسیان گولـلە باران دەكات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كورستان لە مووسڵ دەڵێت، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ 35 هەزار كەسیان دەستگیر كردووە و، رۆژانەیش 30 كەسیان گولـلەباران دەكەن. هاوكات دەشڵێت، بەرپرسی دیوانی پۆلیسی ئیسلامیی داعش (فازڵ جەناح تكریتی) لە گەڕەكی رەبیعە لەلای چەپی مووسڵەوە،  كوژراوە.

 

لە بەردەوامیی روماڵی KDP.info  تایبەت بە رەوشی مووسڵ، ئەمشەویش لە دووەم گەورەترین شاری عێراق مووسڵ، گەورەترین زیندانی عێراق، ئاشكرا دەكەین كە، لە لایەن تیرۆریستانی داعش، زیندانەكانی ئەو شارە پڕ كراون لە مرۆڤ، ژمارەكەیشی گەییشتووەتە 30 هەزار كەس و لەبەر زۆریی ژماركەیشەوە رۆژانە بە دەستڕێژی گولـلە، زیاندانییەكان دەكوژرێن.


پێوەست بەم پرسە، بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە KDP.info-ی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ نزیكەی 35 هەزار كەسیان لە خەڵكی مووسڵ دەستگیر كردووە و، زیندانییەكانی مووسڵیش توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو زیندانییەیان نییە و، بە بەردەوامیش بە توندی ئەشكەنجەیان دەدەن.


(عیسمەت رەجەب) گوتیشی،  داعش داوای لە دادوەری بەناو شەرعی خۆی كردووە كە، بڕیاری دەستڕێژی گوللە بۆ ئەو زیندانیانە دەربكات، بۆیە لە سەرەتادا رۆژانە 15 كەس لەوانە گولـلەباران دەكران، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەو ژمارەیە زیادی كردووە و، رۆژانە نزیكەی 30 كەس گوللەباران دەكرێن، لە نێوان ئەو زیندانیانەیش ژن و منداڵ هەن.


لە كۆتایی لێدواكەییدا (عیسمەت رەجەب)، رایگەیاند كە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن چەكدارانی گردبوونەوەی حەدبا، بەرپرسی دیوانی پۆلیسی ئیسلامیی داعش (فازڵ جەناح تكریتی) لە گەڕەكی رەبیعە لەلای چەپی مووسڵەوە،  كوژراوە.


بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار