٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تیرۆریستانی داعش لە سەعدییە بیانین و لە جەلەولایش عەرەبی ناوچەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێكی باڵای پێشمەرگە زانیاری لەسەر تیرۆریستانی داعش لە هەردوو ناوچەی سەعدییە و جەلەولا، لە سنووری ئیدارەی خانەقین دەخاتە ڕوو و رایدەگەیەنێت، چەكدارەكانی سەعدییە هەموویان بیانین، بەڵام ئەوانەی جەلەولا، خەڵكی ناو چەكەن.

گوتەبێژی هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر عەمید (ئەحمەد لەتیف)، بە KDP.info-ی راگەیاند، ژمارەی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق (داعش)، لە سنووری ناحیەی سەعدییە زیاترە و، لەو ناوچەیە زۆربەیان بیانین، بەڵام ئەوانەی جەلەولا لە عەرەبەكانی ناوچەكە پێك هاتوون و، ژمارەشیان كەمترە.
عەمید (لەتیف) دەشڵێت، بە هۆی ئامادەكاریی هێزەكانی پێشمەرگە كە بڕیارە لە داهاتوویشدا هێرش بۆ رزگاركردنی ئەو دوو ناوچەیە دەست پێ بكەن، ترس و دڵەڕاوكێ لای تیرۆریستان دروست بووە و، بۆ ئەو مەبەستەیش دەستیان بە كۆبوونەوە و خۆڕێكخستنەوە، كردووە.
بە هەماهەنگیی نێوان فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە، بڕیارە لە داهاتوودا هێرشی بەرفراوان بۆ ئازادكردنی هەردوو ناوچەی سەعدییە و جەلەولا، ئەنجام بدرێت.
جێی ئاماژەیە، بە گوێرەی زانیارییەكان، لە سنووری سەعدییە، ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستانی داعش رایان كردووە كە، ژمارەیەكیان بەرپرسیارەتییان هەبووە، لە ئێستایشدا ورەی تیرۆریستان لەو ناوچەیەدا رووخاوە.

كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار