٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش چوار كوردی شەبەكی گولـلەباران كردن.. ملیۆنێك تۆن گەنمیان رەوانەی سووریا كردووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ، لە كوشتنی هاووڵاتیان بەردەوامن و ئەمڕۆیش، چوار كوردی شەبەكیان گولـلەباران كردوون و، شەش ملیار دیناریشیان دزیوە كە بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری رەوانەی مووسڵ كرابوو.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بە KDP.INFOـی راگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ چوار هاووڵاتی كوردی شەبەكی شیعەمەزهەبیان گولـلەباران كردوون بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی (مەموزینی)، شەش ملیار دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن بەغداوە بۆ مووسڵ رەوانە كرابوو، بەڵام داعش هەر شەش ملیار دینارەكەی دزیوە و هیچی بۆ پڕۆژەكان خەرج نەكردووە.

ڕوونیشی كردەوە كە، لە پارێزگای مووسڵ تیرۆریستانی داعش ملیۆنێك تۆن گەنمیان بردووە و رەوانە شاری ڕەققەی سووریایان كردووە، لە كاتێكدا خەڵكی ئەو شارە زۆر پێویستیان بە گەنم و دانەوێڵە هەیە و لە دۆخێكی زۆر خراپدا ژیان دەگوزەرێنن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار