٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە دوێنێوە 75 تیرۆریستی داعش هەڵاتوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، داعش تووشی شكست و داڕووخان هاتووە و چەكدارەكانی بەردەوامن لە جێهیشتنی ئەو رێكخراوە و تەنیا دوێنێیش 75چەكدار چەكەكانیان فڕێ داوە و هەڵاتوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، چەكدارانی داعش لە مووسڵ ورەیان ڕووخاوە و بەكۆمەڵ هەڵدێن، تەنیا دوێنێیش 75 چەكداریان چەكەكانیان فڕێ داوە و بەرەو سووریا هەڵاتوون.
(مەموزینی) گوتیشی، لەو ژمارە چەكدارانەی هەڵاتوون، پێنجیان بە رەگەز سعوودین.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاند، چەكدارانی داعش لە مووسڵ رۆژ بە رۆژ بڕیاری نوێ بەسەر خەڵكی مووسڵدا دەسەپێنن و لەدوابڕیاریشدا پێویستە قوتابیانی سەرەتایی مانگانە 25 هەزار دینار و قوتابیانی دواناوەندییش 50 هەزار دینار بدەن و خەڵكی مووسڵیش زۆر هەژارن و ناتوانن ئەو بڕەپارەیە بدەن.
زیاتر گوتی، پێویستە هەموو قوتابیان جلەكانیان یەكپۆش بێت و لە شێوەی جلی ئەفغانستان بێت.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار