بکوژی بن لادن: دوو گولـلەم بە سەریەوە نا.. چیرۆکەکە حەقی ئەوەی هەیە بڵاو ببێتەوە

هەولێر-KDP.info- ئەو سەربازەی هێزی تایبەتی دەریاوانیی ئەمەریکایی، دەڵێ لەو هەڵمەتەدا کە کردوویانەتە سەر ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئوسامە بن لادن، کە خۆی تێیدا حەشار دابوو، دوو فیشەکی ناوە بەسەرییەوە و کوشتوویەتی، دەشڵێ بە لایشییەوە گرینگ نییە کە، پێنتاگۆن لەسەر بڵاوکردنەوەی چیرۆکی کوشتنەکە لێی دەپێچێتەوە یان نا.
هەڵبەت (ڕۆبێرت ئۆنێل) باوەڕی وایە کە، بەهای بەشداریی ئەو ئەرکە و خێزانی قوربانیانی 11ـی سەپتەمبەر، هەروەها ئەو سەربازانەی کە لە جەنگدا دەکوژرێن، هانیان داوە ئەو چیرۆکە مەترسیدارەی بە شیاوی بڵاوکردنەوە بزانێ.
زیاتر گوتی، "پێم وایە بەو کارە هەڵساوم بە ڕێگەیەک کە، هیچ پلان و بنەمایەک پێشێل ناکات"، بکوژەکەی بن لادن ئەم قسانەی لە بەرنامەی "زە لێد"ـدا کردن. بێمنەتیی خۆیشی نیشان دا بەوەی کە، هەر کات دادگا لێی بپێچێتەوە، دەچێتە بەردەم دادوەر و قسەی خۆی دەبێ.
(ڕۆبێرت ئۆنێل) ڕوونیشی کردەوە، کاتێک کەوتووەتە ژێر کاریگەریی چیرۆکەکەیەوە کە، لەگەڵ گرووپێکی قوربانییەکانی 11ـی سەپتەمبەردا کە لە 20کەس پێک هاتبوون قسەی کردووە، گوتیشی، لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ خێزانی قوربانییەکاندا و کاتێک چێرۆکەکەی بۆ گێڕاونەتەوە، ژن و پیاوەکان کردوویانەتە گریان. هەر لەو کاتەدا بووە کە درکی بە بایەخی بەشداریکردنی لەو ئەرکەدا کردووە و بڕیاری داوە، ڕێگەیەک بۆ ئەمە بدۆزێتەوە "بە لەبەرچاوگرتنی پلان و سەلامەتیی سەربازان و ئەوەیشی کە پێوەندی بە وەزارەتی بەرگرییەوە هەیە بپارێزێ."
ئەو لە چاوپێکەتنەکەیدا، ورەکاریی ئامادەسازییەکانی بەر لە چوونیان بۆ ئەو ئەرکە دەخاتە ڕوو و دەڵێ، "بەر لە چوونمان ئەگەری 90% هەبوو کە ناگەڕێمەوە"، ئەمە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەڕەشە پێشبینیکراوانەی لە سوپای پاکستانەوە پێمان گەییشتبوون، کە ڕەنگە هێلیکۆپتەرەکان تێک بشکێن، هەروەها ئەگەری ئەوە هەبوو، ماڵی بن لادن بە تی ئێن تی و مین بۆ تەقینەوە ساز درابێ، یاخوود لە ماڵەکەیدا هەبن کە پشتێنی خۆ پێ تەقاندنەوەیان بەستبێ.
-"پێشبینی دەکرا، ماڵەکە بتەقێتەوە، فیشەکێکم بەر بکەوێ، کەسانی خۆکوژی لێ بن، هاوکات دڵەڕاوکێ لە لێدان بە غاز.. دەرفەتی گەڕانەوەمان گەلێک کەمتر بوون لە ئەگەری نەگەڕانەوەمان."
ئەو دەڵێ، بەر لەوەی کە بچێتە ئەو ئەرکەوە پێوەندیی بە ماڵەوەیانەوە کردووە، بەڵام وردەکاریی ئەرکە قورس و مەترسیدارەکەی پێ نەگوتوون، هێندە نەبێ کە زانیویەتی دواتر و پاش ئەنجامدانی ئەرکەکە شتێک لەبارەیەوە دەزانن، هەروەها نامەیەکی بۆ منداڵە بچووکەکانی نووسیوە، ویستوویەتی کاتێ کە لە ئەرکەکەی ناگەڕیتەوە، بە دەستیان بگات، وەک نموونە تا لە ساتی هاوسەرگیرییاندا ئەمە نەبیستن.
پاش دەستپێکردنی کردەکە، (ئۆنێل)، ساتی نیشتنەوەی یەکێک لەو دوو هێلیکۆپتەرەی ئەوی تێدایە، لە دەرەوەی کۆمەڵگەکەی ئوسامە بن لادنی لێ نێشتەجێیە، دەڵێ ئەو کەسی هەشتەم دەبێ لە یەکەی سەربازیی SEAL، کە لە نهۆمی ئەرزیی کۆمەڵگەکەوە بەرەو نهۆمی دووەم دەچێ.
لەو نهۆمە، شەش سەرباز بەرانبەری بڵاوەیان کردووە تا منداڵەکانی بن لادن لەگەڵ خۆیاندا ببەن، ژوورەکانی دی بگەڕێن و لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک ئاگادار بن، کەسی دووەمی یەکەکە، بە هیوای دۆزینەوەی بن لادن، چووە نهۆمی سێیەم.
کاتێک گرووپەکە گەییشتنە نهۆمی سێیەم، ئەو سەربازە بەرەوڕووی کەسێکی نەناسراو بووەتەوە کە لە شێوەی ژن دەرکەوتووە، ئەو کات ترسی هەبوو لەوەی پشتێنی بەستبێ و خۆی بتەقێنێتەوە، دەڵێ وەهای بیر دەکردەوە کە بەسەریدا سەر دەکەون و دەیکوژن، کاتێکیش چووەتە ژوورەکەوە، هەر پێی وابوو کە، بن لادن ئەو ژنە دەتەقێنێتەوە.
(ئۆنێل) دەڵێ، کاتێکیش کەسی یەکەمی ڕێکخراوی قاعیدە دەستنیشان کرا، "دوو فیشەکم بە کەلـلەی سەرییەوە نا، کەوتە سەر ئەرز.. فیشەکێکی دیکەم پێیەوە نا و کوشتم."
زریان زیاد - سی ئێن ئێن




