هەژارترین سەرۆکەکەی دنیا، شێخە عەرەبەکەی بێهیوا کرد

هەولێر-KDP.info- زەنگینەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دەتوانن، ئۆتۆمبێلی ڕۆڵز ڕۆیس و بوگاتی بکڕن کە گرانبەهاترین و ئاسوودەترینی جیهانن، بەڵام هەوڵیان بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆمبێلەکەی، سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای(خۆسێ موخیکا)، کە بەرهەمی 1987ـی ڤۆڵکسڤاگنە، خەونێکە و بۆیان نایەتە دی.
بەم دواییانە بوو کە، (خۆسێ موخیکا)، پەردەی لەسەر داوایەکی شێخێکی عەرەب هەڵدایەوە بەوەی کە، ملیۆنێک دۆلاری بەرانبەر بە ئەو ئۆتۆمبێلە ڕەنگ ئاسمانییە بۆ پێشنیاز کردووە، کە وێنەکەی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی تەنیوەتەوە.
بەڵام ڕۆژی هەینی، (خۆسێ موخیکا)، هەموو ئەوانەی بێهیوا کردن کە، چاویان بڕیبووە ئۆتۆمبێلە 3000دۆلارییەکەی. ئەو هەژارترین سەرۆکە گوتی، "هەرگیز نایفرۆشم... هەر داوایەکیش بۆ کڕینی ڕەت دەکەمەوە."
ئەو ئۆتۆمبێلە بووە بە هێمایەک بۆ سادەیی ژیانی سەرۆکێکی ماوە تەواوبوو، کە ژیانی لە کۆشکی سەرۆکایەتیدا بە ژیانێک لە خانوویەکی گوندیدا گۆڕییەوە و زۆربەی مووچەکەی خۆیشی بۆ خۆشگەزەرانیی کۆمەڵیەتیی وڵاتەکەی بەخشیوە.
(خۆسێ) دەربارەی ئەگەری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەی زیات گوتی، "نازانم کە ڕۆژێک دێت، ئۆتۆمبێلەکەم بفرۆشرێ... بەڵام هێندە دەزانم کە، تا من لە ژیاندا مابم، هەر لەبەر چاوان دەبێ."
زریان زیاد




