٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە مووسڵ، دراوی عێراقی بە دراوی نوێی خۆی دەگۆڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند كە، لەنێو شاری مووسڵ، تیرۆریستان داعش دەستیان كردووە بە بەگەڕخستنی دراوی نوێی خۆیان و، مامەڵەكردن بە دراوی عێراقییش قەدەخە دەكەن.

 

دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش، بڵاویان كردەوە كە، جۆرە دراوێكی تایبەت بە خۆیان لە چاپ داوە، بەپێی زانیارییKDP.info، ئەمڕۆ هەینی، لەنێو شاری مووسڵ، داعش لە ئامادەكاری بەكارخستنی ئەو جۆرە دراوەبووە و، بە هاوڵاتییانی راگەیاندووە كە، دەبێت واز لە مامەڵەكردن بە دراوی عێراقی بهێنن.


بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتیی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بۆ kdp.info، زانیارییەكانی پشتڕاست كردنەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا تیرۆریستانی داعش، لە نێو شاری مووسڵدا دەستیان كردووە بە كێشانەوەی دراوی عێراقی لە هاووڵاتیان و، لە بەرانبەردا دراوی نوێی خۆیان كە چاپیان كردووە، بە گەڕی دەخەن. پێشووتریش داعش، لەنێو مووسڵ مامەڵەكردنی بە دراوی پێنجسەد دیناریی عێراقی قەدەخە كردووە.

تیرۆریستانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناوسراو بە داعش، دوێنێ پێنجشەممە رایانگەیاند، پلانیان هەیە دراوێکی نوێ دروست بکەن کە، لە زێڕ، زیو و مس پێک دێت.

ئامانجی ڕێکخراوەکە لە دەرکردنی دراوی نوێ و تایبەت بە خۆیان، دوورکەوتنەوەیە لەو سیستمەی ئێستای دراو، ئەمە بەپێی زانیارییەکانی بەیاننامەیەکی داعش، هاوکات ڕوون کاروەتەوە کە، دواتر و لە ڕێی پەیامێکەوە، بەهای دراوەکە ڕوون دەکەنەوە و زانیارییش دەدە لەوەی کە، لە کوێیش مامەڵەی پێ دەکرێ.

دراوەکە حەوت جۆری دەبێ، دووانیان لە زێڕ، سێیان لە زیو و دووانەکەی دیکەیش لە مس دەبن.
بەپێی بایاننامەکەی داعش، دروستکردنی ئەم دراوە نوێیە، لەپێناو خوادایە و موسوڵمانانیش لە سیستمی دراوی جیهانی، کە لە قازانجی شەیتانە، ڕزگاریان ببێ.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار