٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کێری: فەلەستین و ئیسرائیل بەڵێنیان دا، دۆخی نێوانیان هێور بکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info
پێکدادانی ژمارەیەک هاووڵاتی فەلەستینی و پۆلیسی ئیسرائیل.

عەممان-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(جۆن کێری)، ڕایگەیاند، پاش دانوستانی عەممانی پایتەختی ئوردن، ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان بەڵێنیان دا کە، هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ هێورکردنەوەی ئەو بارگرژییەی بە هۆی حەرەمی قودسەوە وەبەر هاتووە.

بە هۆی ئەو شوێنەوەی کە مزگەوتی قودسی لێ هەڵکەوتووە و بۆ موسوڵمانان جێیەکی پیرۆزە و، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا توندوتیژی لە نێوان فەلەستینی و ئیرائیلییەکاندا هاتە ئاراوە.
پێکدادان لە نێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان هاتە ئاراوە و ترس هەبوو لەوەی ئەم ناڕەزایەتیانە، پەل بۆ ڕاپەڕینێکی نوێی فەلەستینییەکان بکێشێ.

(کێری) گوتی، کۆی لایەنەکان ڕازی بوون بەوەی "لێکۆڵینەوەی دیاریکراو و کردەنی بکەن، بۆ ئەوەی دۆخەکە هێور ببێتەوە.
زیاتر گوتی، "ئێمە ئەمڕۆ کار بۆ کپکردنەوەی پڕیشکی گرژییەکان دەکەین، تا نەبێتە ئاگرێک کە لە کۆنترۆڵ دەربچێت."


ئەم لێدوانەی (جۆن کێری) پاش کۆبوونەوەیەک بوو کە لەگەڵ هەریەک لە (شاعەبدوڵڵا)ی پادشای ئوردن و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل(بنیامین نەتەنیاهو) سازی دا و سێ سەعاتی خایاند.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی، سەرۆکی میسر(عەبولفەتاح ئەلسیسی)یش لە ڕێی تەلەفۆنەوە لە دانوستانەکان بەشدار بووە و هاندەر بووە تا دانوستانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلییەکان دەست پێ بکەنەوە.


دوێنێ پێنجشەممەیش، (کێری) لەگەڵ سەرۆکی دەستەڵاتی فەلەستنی(مەحموود عەباس)دا کۆ بووەتەوە، بەڵام دووەمیان لە کۆبوونەوەی سێقۆڵیدا بەشدار نەبوو، ئەمەیش بۆ نیشانەی نەبوونی متمانەیە لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا.

نەتەوەییە توندڕۆکانی ئیسرائیلی، چەند دەیەیەکە قەدەخەیان خستووەتە سەر


زریان زیاد - ڕۆیتەرز

هەواڵی پەیوەندیدار