داعش دراوی نوێ لێ دەدات.. شارەزایەکی ئەمەریکایی لە مامەڵەی قەتەر و کوێت بەو دراوە هۆشداری دەدات

هەولێر-KDP.info- تیرۆریستانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناوسراو بە داعش، دوێنێ پێنجشەممە وەک رایانگەیاند، پلانیان هەیە دراوێکی نوێ دروست بکەن کە، لە زێڕ، زیو و مس پێک دێت.
ئامانجی ڕێکخراوەکە لە دەرکردنی دراوی نوێ و تایبەت بە خۆیان، دوورکەوتنەوەیە لەو سیستمەی ئێستای دراو، ئەمە بەپێی زانیارییەکانی بەیاننامەیەکی داعش، هاوکات ڕوون کاروەتەوە کە، دواتر و لە ڕێی پەیامێکەوە، بەهای دراوەکە ڕوون دەکەنەوە و زانیارییش دەدە لەوەی کە، لە کوێیش مامەڵەی پێ دەکرێ.
دراوەکە حەوت جۆری دەبێ، دووانیان لە زێڕ، سێیان لە زیو و دووانەکەی دیکەیش لە مس دەبن.
بەپێی بایاننامەکەی داعش، دروستکردنی ئەم دراوە نوێیە، لەپێناو خوادایە و موسوڵمانانیش لە سیستمی دراوی جیهانی، کە لە قازانجی شەیتانە، ڕزگاریان ببێ.
داعش دەستی بەسەر ناوچەگەلێکی سووریا و عێراقدا گرتووە و هەو دەدات، دەوڵەتی خەلافە، لە ناوچەکە دابمەزرێنێ. ئەو ڕێکخراوە یەکەم دەوڵەمەندترین ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەیە کە جیهانی ناسیویەتی، بە لێدانی دراوی نوێیش، ئەستەمە بە ئاسانی لە توانا داراییەکانی تێبگەین و دەیانەوێ چیی پێ بکەن.
شارەزایان دەڵێن، لێدانی ئەو جۆرە دراوە تەنیا بۆ ئەوە نییە لە سندووقێکدا هەڵ بگیرێ، بەڵکە پێویستی بەوەیە کە تێکەڵ بە سیستمی داراییی جیهان ببێ.
(جەیمس گوروون)ی جێگری پێشووی وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا باوەڕی وایە کە پێویستە لە وردی چاودێریی بانکەکانی قەتەر و کوێت بکرێ، کە دەشێ دراوی داعش وەر بگرن و مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
زریان زیاد




