دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆمەكی ئاوارەكانی كوردانی رۆژئاوا، ناحیەی بەرتلە و قەرەقووش دەكات

بەرتلە-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژانە كۆمەكی ئاوارەكانی كرودانی رۆژئاوا و ناحیەی بەرتلە و قەرەقووش دەكات و، ئەمڕۆیش هاوكاریی 250 ئاواری قەرەقووش و ناحیەی بەرتلەی كرد.
ئەمڕۆ لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستیی رۆژانە بۆ پەنابەران، بە هاوكاری لەگەڵ كۆنسووڵگەریی ئیماراتی عەرەبی لە هەولێر، لە شارۆچكەی عەینكاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بۆ هەر خێزانێكی ئاوارە كە ژماریان 250 خێزان بوو، كارتۆنێك خۆراكی وشك و بوتڵێك گازی بەسەردا دابەش كردن، ئەم خێزانانەیش لە قەرەقووش و بەرتلەوە ئاوارەی هەرێم بوونە و، لە ناحیەی عەینكاوە نیشتەجێن.
هاوكات، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە، بە هاوكاریی رێكخراوێكی عەرەبی دەیان لانكی بەسەر منداڵانی كەمپەكەدا دابەش كرد و، جلوبەرگی منداڵان و ئاوی خواردنەوەیش بە 700 خێزانی كەمپەكە درا. لەلایەكی دیكەوە و لە كەمپی كەورگۆسكیش، بە هەمان شێوە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری بۆ پەنابەران بەردەوامە و، رۆژانەیش ئاو و خواردنی ئامادە بەسەر (35) خێزانی پەنابەری كۆبانی دابەش دەكات كە تازە لە كەمپەكەدا نیشتەجێ كراون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
